رۆبۆتێك هاوكار و هاودەمی بە ساڵــــداچووان
كۆمپانیایەك هەوڵیداوە رۆبۆتێك وەك هاوكار و هاودەمی بەساڵداچووان بەرهەم بێنێت و تا لە ژیانی رۆژانەیاندا یارمەتیان بدات. رۆبۆتی ElliQ زۆر وەك كەسایەتییەكانی كۆمپانیای پیكسار دەچێت، زەینی دەستكرد كە لە رۆبۆتەكەدا سوودی لێوەرگیراوە، زۆر لەسەرێیە، لە بواری ستایل و دیزانەوە جۆرێكە كە هیچ وەك رۆبۆت ناچێت. شاشەیەكی لەسەرە، وەڵامی بەكارهێنەرەكەی دەداتەوە. كامێرایەكی لەسەرە كە بۆ پەیوەندییە ڤیدیۆییەكان سوودی لێوەردەگیردرێت و بەرامبەرەكەشی لەسەر شاشەكە دەبیندرێت. رۆبۆتی ناوبراو هەستەوەری كۆنترۆڵكردنی كەشوهەوای ژوورەوەی هەیە و دەكرێت لە كاتێكی ئاساییدا شاشەكەی سەری لابەری و وەك تەبلێت سوودی لێوەربگیردرێت. كەسوكاری بەساڵداچووەكان دەتوانن باری تەندروستی و نەخۆشی لە رۆبۆتەكە لە رێگای دووروە بپرسن و هەروەها دەتوانن ژوورەكان ببینن و هەر لە رێگای رۆبۆتەكە كۆنترۆڵی ژوورەكان بكەن.
رۆبۆتی ElliQ لەكاتی خۆیدا بیر بەكارهێنەرەكەی دەخاتەوە كە هەستێ هەندێك بە پێ بڕوات، یان كاتی ئەوەیە كە حەب و دەرمانەكانی بخوات.