پلاكی هۆشمەند وایەرلەیس

پلاكی هۆشمەند وایەرلەیس
لە سەردەمی دیجیتالی نوێدا، مرۆڤیش بەرەو دیجیتالی بوون دەچێت، جەستە هەتا بڵێی بەرەو تەمبەڵی دەڕوات و ئامادە نییە بۆ كوژانەوەی و هەڵكردنی گلۆپی كارەبا، ئامێرەكانی ماڵەوە هەستێت، تەنیا بە مۆبایلەكەی فەرمان دەكات.
لە پیشانگای CES2019دا، پلاكی كارەبای سمارت خرانەڕوو كە بە دەنگ فەرمانەكان جێبەجێ دەكەن، یان لە رێگای دوورەوەش دەكرێت كۆنترۆڵ بكرێن. پلاكە هۆشمەندەكان بە wi-fi light switch ناسراون. ئەم پلاكانە لە دوورەوە بە دەنگ فەرمانیان پێبكە، بۆ نموونە بڵێ تەلەڤزیۆنەكە پێبكە یان بیكوژێنەوە. گرنگی ئەم پلاكە هۆشمەندانە لەوەدایە، كاتێك دەچی سەفەر دەكەی، نازانی سپلیتەكانی ماڵەوەت كوژاندۆتەوە یان نا، یان تەلەڤزیۆنەكە داگیرساوە بیكوژینەوە، یان بتهەوێ گشت گلۆپەكانی ماڵەوە بكوژێنیەوە...
Top