ئامێرێك ئاوی خواردنەوەت سازگار دەكات

ئامێرێك ئاوی خواردنەوەت سازگار دەكات
یەكێك لە كێشە تەندروستییەكان نەبوونی ئاوی سازگارە، ئاوی بەلوعە و یا ئاوی شار، بۆ خواردنەوە دەشێن، بەڵام سازگار و گونجاونین و مەترسی نەخۆشیان لێدەكرێت، ئامێرەكانی پاڵاوتنی ئاو گەلێكن، بەڵام هیچ ئامێرێك ئاوەكەت بۆ ناكاتە ئاوی سەرچاوە و كانزایی، تەنیا دەیپاڵێوێ و خاوێنی دەكاتەوە، ئامێری Mitte كە لە پێیشانگای ساڵانەی CESدا نمایش كرا، بەو فیلتەرانەی لەسەریەتی ئاوەكە دەكاتە ئاوێكی كانزایی و بێ گرفت.
ئامێرەكە بچووكە و بۆ ماڵەوە دەگونجێت و لە ماەیەكی كەمدا لیترێك ئاو دەگۆڕێت بۆ ئاوی كانزایی. خۆی سێ كاتریجی تێدایە و ئەم سێ كاتریجە دەتوانن 250 لیتر ئاو بكەن بە ئاوێكی سازگار، ئامێرەكە بەهۆی ئاپێكی سەر مۆبایل نیشان دەدات كە چەندە ئاو پاڵێوراوە و هەموو ئەو مادە خراپانەی كە لە ئاوەكەدا هەن بە رێژە نیشان دەدات.
Top