چەرخێك بۆ وازهێنانی لە جگەرەكێشان

چەرخێك بۆ وازهێنانی لە جگەرەكێشان
جگەرە و زیانەكانی پێویست بە باسكردن ناكات، بۆیە ئەوانەی فێربوونە، هەموو هەوڵێك دەدەن تەركی بكەن، رێگای جۆراوجۆر دەگرنەبەر، گەرچی هیچ شتێك بەقەد ئیرادەی خۆیان ناتوانێت یارمەتیدەریان بێت. لە پیشانگای CES2019دا، چەرخێكی جگەرە داگیرساندن لەلایەن كۆمپانیایەكی لوبنانی نمایش كرا كە بە Slighter ناسراوە، چەرخە بیر بەكارهێنەرەكەی دەخاتەوە كە چ كاتێك جگەرە بكێشێ، ئەگەر بەكارهێنەر بیهەوێ لەو كاتانەی چەرخەكە بۆی دیاری دەكات جگەرە بكێشێ، هەرچەندی هەوڵ بدا چەرخەكە داناگیرسێت، بەمجۆرە یارمەتیدەدات رۆژ بە رۆژ جگەرەی پێ كەم بكاتەوە.
داتاكانی پەیوەندار بە چەرخە سمارتەكە بەهۆی ئەپلكەیشنێكی مۆبایلەوە نیشان دەدرێن، بەكارهێنەر دەتوانێت بە چاولێكردن لە داتاكان بزانێت چەندە لە تەرك كردنی جگەرەدا سەركەتوو بووە، هەروەها دەكرێت داتاكان بۆ دۆستان و نزیكانیشی بنێرێت، لە ئاپەكەدا نرخی جگەرەكەش دیاری دەكات و بەبیر بەكارهێنەر دەخاتەوە كە چ پارەیەكت لە خۆڕا لە دەستداوە.. چەرخەكە شاشەیەكی بچووكی هەیە كە لەودا ژمارەی جگەرە كێشراوەكان نیشان دەدات.
Top