رۆبۆتێك حەز دەكات قدیلەی بدەی و لە ئامێزی بگری

رۆبۆتێك حەز دەكات قدیلەی بدەی و لە ئامێزی بگری
لە پێشانگای ساڵانەی CES2019 كە لە لاس و گاسی ئەمەریكاوە بەڕێوەچوو، ژاپۆنییەكان كە بە وڵاتی لوتكەی تەكنەلۆژیا دەژمێردرێ بەدەستی پڕەوە هاتبوون، یەكێك لەو رۆبۆتانەی لەگەڵ خۆیان لەوێ نمایشیان كرد، رۆبۆتی lovot بوو كە لەلایەن كۆمپانیای Groove Xی ژاپۆنەوە بەرهەم هاتبوون. ئەم رۆبۆتە دیزانێكی بە دیزاینە سەرنجراكێشەكەیەوە، سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی راكێشا.. لە رۆبۆتەكەدا هۆشی دەستكرد و 15 هەستەوەر بەكارهاتووە..
رۆبۆتەكە رۆڵی گیانداری ماڵەوە دەگێڕێت و هیچ كارێك ئەنجام نادات، لە گۆشەیەك لە ماڵەوە سەرنج و سۆزی ئەندامانی ماڵەوە بۆلای خۆی رادەكێشێ. بە چاوە شینەكانی وەك كاراكتەرێكی كارتۆنی دەچێت، ئەگەر لە پەنای راوەستی دەتناسێتەوە و دەستە بچووكەكانی هەڵدێنێ و دەبێ لە ئامێزی بگری.
رۆبۆتی «لاڤت» دەزانێت كە لە ئەندامانی ماڵەوە زیاتر سۆز و خۆشەویستی بۆی هەیە بۆیە زۆرتر لەلای ئەو دەبێت و لەگەڵ ئەو گەرمترە، كامێرا 360 پلەكەی كە لەسەری رۆبۆتەكەدایە وا دەكات بە ئاسانی بەسەر كۆسپەكان بناسێ و بەبێ گرفت بەسەر قادرمەكاندا سەربكەوێ. رامەكەی 8 گیگابایتە و هاردەكەی ترابایتێكە، بلوتوس و رووناكی پێو، تین پێو، شێ پێوی تێدایە. رۆبۆتی ناوبراو حەز دەكات قدیلەی بەدەی، قسەی لەگەڵ بكەی و دەستی
Top