فلاش میمۆری 4 ترابایتیش بەرهەم هات

فلاش میمۆری 4 ترابایتیش بەرهەم هات
فلاش میمۆری باوترین و گشتگیترترین و ئاسانترین ئامێری راگواستنەوەی داتاكانە، ئەگەر قەوارەی هەڵگرتنی داتاكان لە فلاش میمۆریدا زیاتر بێت لەوەی كە هەیە، ئەوكات هاردی پورتێبڵ (هاردی دەرەكی) هیچ كاریگەرییەكی نامێنێ..
لە پیشانگای ساڵانەی CESی ئەمساڵدا كۆمپانیای western digital نموونەیەكی لە فلاش میمۆرییەكی 4 ترابایتی خستەڕوو، چوار ترابایت هەڵگرتنی داتا بۆ فلاش میمۆری قەبارەیەكی یەكجار زۆرە، چونكە هاردی پۆرتێبڵی بەم قەوارەیەش كەمن.
دیارە ئەوەی كە نیشاندرا تەنیا نموونە بوو، هێشتا نەكەوتۆتە بازاڕەوە، بەڵام لەداهاتوودا دەبێ چاوەڕانی بكەین، ئامانجی كۆمپانیای كۆمپانیای نابراو لە بەرهەمهێنانی ئەم فلاشەدا ئەوەیە كە ئەگەر هەوڵ بدرێت فلاش میمۆری بەم قەبارەیە بەرهەم دێت.
فلاش میمۆرییەكە زیاتر بۆ هەڵگرتنی داتاكانە، ئەگینا وەك فلاش میمۆرییەكی ئاسایی ناتوانی بەردەوام بەدەستیەوە بگری.
Top