دیسكتۆپی مەجازی بۆ ویندۆز

دیسكتۆپی مەجازی بۆ ویندۆز
پرۆگرام گەلێكی زۆر هەن كە دەكرێت وەك دیسكتۆپی مەجازی بۆ كۆمپیوتەر سوودیان لێوەربگیردرێت، یەكێك لەو پرۆگرامانە پرۆگرامی Actual Virtual Desktopsە.
زۆرجاران كاتێك لەسەر كۆمپیوتەرەكەت لەیەك كاتدا لەسەر چەندین پرۆگرام كار دەكەی و پەنجەرەی زۆر دەكەیەوە، دەبینی دیسكتۆپەكەتان زۆر قەرەباڵغ بووە، یان جار هەیە ئەوەندەت فایل لەسەر دیسكتۆپی كۆمپیوتەرەكەت خەزن كردووە، كە بە دژواری دەتوانی فایلی مەبەستت بدۆزیەوە، بۆ چارەسەری ئەم رێگایە دەكرێت پرۆگرامێ Actual Virtual Desktops بەكار بێنی. بەهۆی ئەم پرۆگرامەوە دەتوانی لەیەك كاتدا چەندین دیسكتۆپ بەكار بێنی، بۆ نموونە یەكێكیان تایبەت بكەی بە كاری دیزاین و نەخشەسازی، یەكێك بۆ ۆرد و نووسین، یەكێك بۆ یاری و گەیم...تاد.
بە ئاسانی بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە دەتوانی فایل و پەنجەرەو ئایكۆنەكان رێك بخەی و دەستەبەندیان بكەی، بۆ هەر دەستەیەك دیسكتۆپێك دابنێی. تەنانەت دەكرێت لە یەك كاتدا دیسكتۆپە مەجازییەكان لەسەر مۆنیتۆرە جیاوازەكان هاوبەش بكەی، بۆ نموونە كۆمپیوتەرەكەت دوو شاشەی لەسەرە، یەكێكیان تایبەت بكەی بە دیزاین و نەخشەسازی و یەكێكیان بۆ ئەركێكی دیكە..
Top