میمۆری یەك ترابایتیش بەرهەم هات
![میمۆری یەك ترابایتیش بەرهەم هات](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/memore-1rea.jpg )
كوالیتی وێنە و فیلمەكان رۆژبەرۆژ بەرەو سەرتر رۆیشتن، لە HDیەوە بۆ fullHD و دواتر K4 و لەم دواییەشدا K8.. میمۆرییە قەبارە بچووكەكان وەڵامدەری ئەو كوالیتیانە نەبوون.
ئەگەر دەتهەوێ هەرچی وێنەی گرتووتە، یان هەرچی زانیاری و داتای هەتە لە گیرفانت دابێ، ئەوە میمۆرییەكی یەك ترابایتی هەڵگرەو ئیدی بەسە.
كۆمپانیای LongSys لە پێشانگای ساڵانەی CESدا میمۆرییە یەك ترابایتییەكەی خۆی خستەڕوو، بەڵام ئێستاكە نرخی خودی میمۆرییەكە لە هەندێك مۆبایل و كامێرا گرانترە.
خێرایی خوێندنەوە لەم میمۆرییەدا 95 میگایە لە چركەیەكدا، وەك زۆربەی میمۆرییەكانی دیكە. بەڵام هەرگیز نابێت بۆ هەڵگرتنی داتاكان پشتی پێ ببەسترێت، چونكە شكانی میمۆری زۆر ئاسانترە لە شكان و ونبوونی میمۆرییەك زۆر ئاسانە.