كیبۆرد و ماوسێك بۆ ئیكس بۆكس

كیبۆرد و ماوسێك بۆ  ئیكس بۆكس
مایكرۆسۆت وەك بەرهەمێنی ئامێری یاری ئێكس بۆكس لەمێژە هەوڵ دەدات، ئامێرەكە لە ئامێرێكی سادە و ساكارەوە بۆ ئامێرێكی پێشكەوتوو بگۆڕێت، هەوڵ دەدات وەك كۆمپیوتەر ئیكس بۆكس خاوەنی كیبۆرد و ماوسی خۆی بێت.. كۆمپانیای razer كە وەك گەورەترین كۆمپانیای بەرهەمهێنی كیبۆرد و ماوس ناسراوە، ئامانجەكەی مایكرۆسۆفتی هێناوەتەدی و كیبۆرد و ماوسی Turretی بۆ ئێكس بۆكس بەرهەم هێناوە.
كیبوردەكە 104 دوگمەی تایبەتی خۆی هەیە، هەرچەندە وەك كیبۆردی كۆمپیوتەر دەچێت، بەڵام بۆ ئیكس بۆكس بەرهەم هاتووە، لەبری دوگمەكانی كۆنترۆڵی لای راست، دوگمەی ئێسك بۆكس هەیە. لە پەنا كیبۆردەكە پەدێكی ماوس هەیە كە لەلای راستی كیبۆردەكە داندراوە و دەچێتەوە پاڵ كیبۆردەكە. لەسەر پادەكە ماوسێك هەیە و هەندێك موگناتیس ب راگرتنی ماوسەكە.
كیبۆرد و ماوسەكە وایەرلەیسە و تەنیا دینگڵێكی بچووك هەیە بۆ پەیوەندی دان لەگەڵ ئامێری ئیكس بۆكس، بۆ شەحنكردنەوەشی كێبڵێكی USB-C لەگەڵدایە، دوگمەكانی كیبۆردەكە هەڵدەبن و سەرنجی بەكارهێنەر رادەكێشن و بە هەموو رەنگێك دەگۆڕدرێن. كێشی كیبۆرد و ماوسەكە پێكەوە نزیك بە دوو كیلۆ دەبێت.
Top