مۆبایلێكی 48 میگاپـــــیكسڵی بەرهەم هات
![مۆبایلێكی 48 میگاپـــــیكسڵی بەرهەم هات](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/mobail-48migapicxil.jpg )
ئەمە یەكەمین مۆبایلە كە كوالیتی هەستەوەری وێنەگرتنەكەی ئەوەندە لەسەرێ بێت، خودی هەستەوەرەكە هی كۆمپانیای سامسۆنگە.. مۆبایلی ناوبراو تایبەتمەندییەكانی دیكە زۆر لەسەرێ نییە و لە ریزی مۆبایلە ئاساییە سمارتەكان دێت، كامێرایەكی 5 میگاپیسكلیش لە پێشەوەیە. شاشەكەی 6,3 ئینجە، كوالیتی HDیە. سسیتەمی ئەندرۆیدی 9ی لەسەرە. رامەكەی 8 گیگابایتە و میمۆرییەكەی 128 گیگایە، بەڵام باترییەكی بەهێزی هەیە كە پشتیوانی لە شارژی خێرا دەكات.