مۆبایلێكی 48 میگاپـــــیكسڵی بەرهەم هات

مۆبایلێكی 48 میگاپـــــیكسڵی بەرهەم هات
كۆمپانیای Hisense كە زۆرترین كاروچالاكییەكانی لە بەرهەمهێنانی تەلەڤزیۆندا چڕكردۆتەوە، بەڵام لە كۆمپانیای ساڵانەی CESدا چاوەڕوانی ئەوەی لێنەدەكرا كە مۆبایلێكی 48 میگاپیسكلی بخاتەڕوو.. مۆبایلەكەی (های سێنس) بە U30 ناسراوە.
ئەمە یەكەمین مۆبایلە كە كوالیتی هەستەوەری وێنەگرتنەكەی ئەوەندە لەسەرێ بێت، خودی هەستەوەرەكە هی كۆمپانیای سامسۆنگە.. مۆبایلی ناوبراو تایبەتمەندییەكانی دیكە زۆر لەسەرێ نییە و لە ریزی مۆبایلە ئاساییە سمارتەكان دێت، كامێرایەكی 5 میگاپیسكلیش لە پێشەوەیە. شاشەكەی 6,3 ئینجە، كوالیتی HDیە. سسیتەمی ئەندرۆیدی 9ی لەسەرە. رامەكەی 8 گیگابایتە و میمۆرییەكەی 128 گیگایە، بەڵام باترییەكی بەهێزی هەیە كە پشتیوانی لە شارژی خێرا دەكات.
Top