پاسیكلێكی هۆشمەند بە دەنگ فەرمان وەردەگرێ
![پاسیكلێكی هۆشمەند بە دەنگ فەرمان وەردەگرێ](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/paskly-hoshmand.jpg )
لە پیشانگای ساڵانەی CESی ئەمساڵدا، پایسكلی Cybic E-Legend خرایەڕوو، پایسكلەكە لەگەڵ سیستەمی دەنگی ئەلكسا دەگونجێت و بە دەنگ شوێنی و جێگاكان و مەودای گەیشتن بە بەكارهێنەرەكەی دەڵێت، هەروەها دەكرێت بەرلە گەیشتن بە ماڵەوە فەرمان بكەی كە سپیلتەكە هەڵبكات و گلۆپەكان دابگرسێنێ یان پێچەوانە، هەروەها دەتوانێت ئەگەر كێشەیەكت بۆ هاتە پێش، یان ترافێك و قەرەباڵغی بوو ئاگاداری ئەندامانی ماڵەوە بكات. دەكرێت هەرلەوكاتەدا كە پێدان لێدەدەی لەو خورادنگانەی سیستەمی ئەلكسایان هەیە داوای خواردن بكەی.
پاسكیلی ناوبراو كۆمپیوتەرێكی بچووكی هەیە و كەوتۆتە سەر سوكانی پایكسلەكە، بڵندگۆ و چەند مایكێكی هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەركەكان. شوێنی دانانی كامێرای هەیە، سیستەمی GPS لەسەرە و بۆ نیشاندانی شوێنەكان.