ستەیشنێكی یاری بە سێ مۆنیتۆرەوە
![ستەیشنێكی یاری بە سێ مۆنیتۆرەوە](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/staion-yary3moniter.jpg )
ئامێرەكە بە predator thrones ناسراوە، پێكهاتووە لە كۆمپیوتەرێكی جۆری Predator Orion 9000 و كیبۆرد و ماوس و هێدست و سێ شاشە (مۆنیتۆر)ی 27 ئینجی.
ئامێرەكە وەك كورسییەكی تایبەت بە ددان سازی دەچێت، سێ شاشە لەسەرەوە دەبیندرێن و بەكارهێنەر لەسەر كورسییەكە پاڵ دەكەوێت. سیستەمی لەرزین و ماساژدان لە كورسییەكەدا هەیە، بۆ ئەوەی كە یارییەكان وەك واقیعی بچن، بۆ نموونە كاتێك كارەكتەری ناو یارییەكە دەخزێت، بەكارهێنەری سەركورسییەكە دەلەرێتەوە، یان لە هەندێك شوێن كە گەرمە هەست بە گەرمایی دەكات. كێشەیەكی گەورە لە یارییەكەدا ئەوەیە كە كورسییەكە و ئامێرەكانی دیكە شوێنێكی زۆر دەگرێت و دەبێت ژوورێكی بۆ تەرخان بكرێت، لەكاتێكدا دەكرێت یارییەكی ئەلكترۆنی بە مۆبایلێك ئەنجام بدرێت.