منداڵەكەت دەچێتە دەر و ناگەڕێتەوە، نازانی لە كوێیە و چی بەسەرهاتووە؟ گیاندارە ماڵییەكەت وەك سەگ و پشیلە دەردەكەون و ناگەڕێنەوە و نازانی لە كوێن؟ سویچی سەیارەكەت نازانی لەكوێ بەجێ هێشتووە؟ لە گەشتێكدای و لە هاوڕێكانت هەڵبڕای و نازانی لەكوێن؟ هەموو ئەو شتانەی باسمان كردن رۆژانە روو دەدەن و بۆ دۆزینەوەیان خۆمان ماندوو دەكەین، بەڵام ئەگەر شوێن هەڵگر یان بە واتا ئینگلیزەكەی Trackerت هەبێ كێشەكان چارەسەر دەبن. سامسۆنگ لەم ماوەیەدا شوێن هەڵگری جۆری SmartThings Tracker بەرهەم هێناوە، لەگەڵ GPS دەگونجێت و پشتیوانی لە تۆڕی خێرای LTE دەكات.
ئامێرەكە بچووكە، دەكرێت بە كۆڵەپشتی بخرێت، لەگەڵ سویچی ئۆتۆمبیل دابندرێت، لە ملی گیانلەبەری ماڵی بخرێت و بە منداڵەكەت هەڵبواسرێت. لەماڵەوە یان لە هەر شوێنێك بی بە وردی شوێنی ئەم شتانەت لەسەر مۆبایلەكە بۆ نیشان دەدات. ئامێرەكە ئاوی تێناچێت. ئەگەر جارێك شەحن بكرێتەوە هەتا هەفتەیەك زیاتر شەحنی دانابەزێت.