پرۆگرامێك بۆ وێنەگرتن لە شاشە

پرۆگرامێك بۆ وێنەگرتن لە شاشە
یەكێك لە ئاسانترین و باشترین رێگای فێربوونی كۆمپیوتەر و پرۆگرامەكانی، یان هەر بابەتێكی دیكە، فێركردن لە رێگای وێنە و فیلمەوەیە. فێرخواز دەتوانێت هەم گوێ بگرێت و هەم بە وێنە شێوازی فێركردنەكە ببینێ. پرۆگرامگەلێكی زۆر لەم بوارەدا هەن. یەكێك لەو پرۆگرامانە، پرۆگرامی HyperSnap v8.16.07ە. پرۆگرامی ناوبراو بە باشترین شێوە بە كوالیتیەكی باش وێنە لە شاشە هەڵدەگرێتەوە. ئەم پرۆگرامە لە هەر شوێنێكی شاشە بتهەوێ وێنە هەڵدەگرێتەوە، تەنانەت لەو دەقانەی كە كۆپی كردنیان ئەستەمە.
پرۆگرامی ناوبراو هەم وێنە دەگرێت و هەم دەكرێت دەستكاری وێنەكە بكەی، چونكە دەیان مینۆ و فەرمانی تایبەت بە وێنەی تێدایە. بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە ئەمانەن:
- توانای تۆماركردنی ئۆتۆماتیكی وێنەكان بە هەر فۆرماتێك مەبەستتە.
- توانای سوود وەرگرتن لە فەرمانە دەنگییەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی پرۆگرامەكە.
- گۆڕینی وێنەگیراوەكە بە 20 جۆر فۆرمات.
- وێنەگرتن لە لاپەڕە گەورە و درێژەكانی ماڵپەڕەكان.
Top