دەستبەندێكی زیرەك بە هاناتەوە دێت

دەستبەندێكی زیرەك بە هاناتەوە دێت
كاتژمێر و دەستبەندە زیرەكەكان جگە لە نیشاندانی كات و وەڵامدانەوەی پەیوەندییەكان، باشترین ئامێرن لە خزمەت جەستەی بەكارهێنەردا و یارمەتیدەر و راهێنەرێكی باشن بۆ ئەوەی جەستەیەكی تەندروستت هەبێت.
مەچەكبەند و كاتژمێرە ژیرۆكەكان، هەنگاوەكانی بەكارهێنەر دەپێون، مەودای رۆیشتن دیاری دەكەن، رێژەی وزەی سووتێندراوت نیشان دەدەن، لێدانی دڵ و هەندێكیان پاڵەپەستۆی خوێنیش نیشان دەدەن..
مەچەكبەندی جۆری Tended Protected جگە لەوەی وەك هەموو بازووبەندەكانی دیكە لە خزمەت تەندروستی دایە، زەینێكی دەستكردیشی هەیە، كە دەكرێ وەك نزیكترین یارمەتیدەر و بەهاناوەچوون سەیری بكرێت. هەركاتێك هەستی بەوەی كرد بەكارهێنەرەكەی هاوسەنگی تەندروستی لەدەست دەدات، یان تووشی حاڵەتێكی نائاسایی دەبێت دەستبەجێ كەسە متمانەپێكراوەكانی بەكارهێنەرەكەی یان نەخۆشخانەیەك ئاگادار دەكاتەوە.
Top