كاتژمێرەكەی ئەپل چاودێری تەندروستی

كاتژمێرەكەی ئەپل چاودێری تەندروستی
لەم ماوەیەدا كۆمپانیای ئەپل لەگەڵ خستنەڕووی نوێترین مۆبایلەكانی خۆی، پەردەی لەسەر نوێترین كاتژمێری زیرەكی خۆیشی هەڵدایەوە. كاتژمێری apple watch series 4 لە ریزی نوێترین كاتژمێرە زیرەكەكان دێت.
گرنگترین ئەركی كاتژمێرەكە، ئەركە تەندروستییەكانییەتی، یەكەم كاتژمێرە كە دەكرێت بەهۆیەوە هێڵكاری دڵ ئەنجام بدەی و ئەنجامی هێڵكارییەكەش پرێنت بكەی و لەلایەن پزیشكانەوەش بڕوای پێ بكرێ. لێدانی دڵ و ژماردنی هەنگاوەكان و سووتانی كالۆری تێدایە. خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیە جیاوازی دەخات لە نێوان هەنگاونان و بەربوونەوەدا، بۆیە ئەگەر بەكارهێنەری كاتژمێرەكە لە شوێنێكی بەرز بەربوویەوەو لە ماوەی خولەكێكدا نەیتوانی هەستێتەوە سەر پێ، ئەوە ئۆتۆماتیكی زەنگ بۆ كەسە نزیكەكانی بەكارهێنەر یان نەخۆشخانەی ئۆژانس (تەواری) لێدەدات. جگە لەوەش كاتێك باسی لێدانی دڵ دەكرێ كاتژمێرەكە دەزانێ لێدانی دڵت كەمبۆتەوە یان وەك جارانە، لەحاڵەتێكی نائاساییدا بەكارهێنەرەكەی یان نزیكەكانی ئاگادار دەكاتەوە.
Top