بەهێزترین پاوەربانك

بەهێزترین پاوەربانك
كۆمپانیای هایپەر پێیوایە تا ئەم ساتە بەهێزترین پاوەربانكی لە جیهاندا بەرهەم هێناوە، لەو بڕوایە دایە پاوەڕ بانكی HyperJuice تا ئەم ساتە بێ ركابەرە. پاوەربانكێك كە لە یەك كاتدا چەند ئامێر پێكەوە شەحن دەكاتەوە. پاوەر بانكەكە ئەگەرچی بە قەوارە بچووكە بەڵام بە توانایی زۆرە، چونكە هەتا 130 وات وزە دەبەخشێت.
شوێنی سێ جۆرە كێبڵی هەیە . جۆری USB-C توانای 100 وات هەیە. ئەم پاوەر بانكە 27 هەزار میلی ئامپێرە، خێرایی شەحنكردنەوەكەشی زۆر بەهێزە.. چەندین بەرابەر خێراتر لە هەموو پاوەر بانكێك. پاوەر بانكەكە نە تەنیا تایبەتە بە مۆبایل بەڵكو بۆ گشت ئەو ئامێرانە دەبێت كە پێویستیان بە شەحنكردنەوەیە، بۆ نموونە دەكرێت لاپتۆپێك و تەبلێت و مۆبایلێك پێكەوە شەحن بكاتەوە.
Top