تەرازوویەكی هۆشمەند رێژەی چەوریش دیاری دەكات

تەرازوویەكی هۆشمەند رێژەی چەوریش دیاری دەكات
ئەوانەی كێشیان لەسەرێیە و گرنگتر ئامێر كە سەرنجیان رادەكێشێ و جار هەیە دڵخۆشیان پێدەبەخشێ و جاریش هەیە بێ هیوایان دەكات، تەرازووی خۆكێشانە.. تەرازووی خۆ كێشان هیچ تەكنەلۆژییەكی تێدا نییە و مرۆڤەكە دەچێتە سەری و كێشی مرۆڤەكە نیشان دەدات و هەندێكیشیان قەد و بەرزی باڵای مرۆڤەكەش دەگرن. لەم دواییەدا كۆمپانیای هواوی جگە لە بەرهەمهێنانی چەند ئامێرێكی نوێ وەك مۆبایل و كاتژمێری هۆشمەند، تەرازوویەكی هۆشمەندیشی بەرهەم هێناوە كە سیستەمی وای-فای تێدایە و لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت.. تەرازووە هۆشمەندەكە تەنیا كێشی كەسەكە نیشان نادات، بگرە رێژەی چەوری و لێدانی دڵیش دیاری دەكات، سەرەڕای ئەوە وەزعییەتی جەستەیی بەكارهێنەرەكەش نیشان دەدات، جگە لە كێشی بەكارهێنەر، رێژەی (BMI)، رێژەی چەوری لەش، پرۆتین، چەوری خراپ، چەوری باش، ئاوی لەش، كێشی ئێسكەكان و رێژەی سووتانی كالۆریش نیشان دەدات.
Top