پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی DVD

پرۆگرامێك بۆ دروستكردنی DVD
لە ماڵەوە فیلمێكی زۆرت هەیە، نیازت هەیە فیلمەكان لەسەر DVD دابنێی، بەڵام نەك بەشێوەیەكی رەمەكی، بەڵكو بە دیزاینێكی جوان و چەندین فیلم دابنێی هەركام ناوی خۆی هەبێت و دوگمەی تایبەت بەخۆی هەبێ كە بكرێت بە ریمۆت كۆنترۆڵ بیگۆڕی..
پرۆگرامگەلێكی زۆر هەلەم بوارەدا هەیە، یەكێكیش لەم پرۆگرامانە iSkysoft DVD Creatorە، بەهۆی ئەو پرۆگرامە بە ئاسانی دەكرێت چەندین فایلی ڤیدیۆیی لە DVDیەكدا تۆمار بكەی، چەندین چوارچێوە و قالبی جوانیشی تێدایە بۆ ئەوەی یەكێكیان هەڵبژێری، دیارە بە ویستی خۆشت بەبێ وەبەرچاوگرتنی ئەو قالبانە دەكرێت چوارچێوەی تایبەت بەخۆت دروست بكەی. دەكرێت كۆمەڵێك وێنەی ناو فیلمەكان بەشێوەیەكی سلاید ئاوێنە لەگەڵ مۆسیقییەك كە حەزت لێیەتی دابنێی تا وەك پاشخانی DVDیەكە نیشان بدرێت.
پرۆگرامەكە زۆربەی فۆرماتەكانی فیلم دەخوێنێتەوە، بە ئاسانی دەكرێت مینۆ و دوگمە بۆ فیلمەكانت دابنێی.. دەكرێت چەندین فیلمیش تێكەڵ بەیەك بكەیەوە و بۆ ئەوەی فیلمێكی تەواوی لێدروست بكەی..
Top