لە سەرەتای ساڵدا dell لاپتۆپەكەی خۆی خستەڕوو

لە سەرەتای ساڵدا dell لاپتۆپەكەی خۆی خستەڕوو
لە سەرەتای ساڵی 2019دا كۆمپانیای dell كە وەك یەكێك لە ناسراوترین كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كۆمپیوتەر و لاپتۆپ ناسراوە، نوێترین لاپتۆپی خۆی بە ناوی Dell Latitude 7400 خستەڕوو، ئەم لاپتۆپە كە لەمسییە و شاشەیەكی 14 ئینجی هەیە لە ریزی لاپتۆپە باشەكانی سەرەتای ساڵی 2019 دەژمێردرێت..
چوارچێوە لاپتۆپەكە لە ئەلەمینۆمێكی بریقەدار پێكهاتووە، زۆر وەك ماك بوكی ئەپل دەچێت. كێشی لاپتۆپەكە 1360 گرامە. شاشەكەی 14 ئینجە و بە كوالیتی فول ئیچ دی نیشان دەدات. شاشەكە لە جۆری شووشەكەی گۆریلا گلاس 5ە، ئەو شووشەیەی كە لە مۆبایلە گرانباییەكانیدا بەكار دێت.
لاپتۆپەكە سیستەمی ئەمنییەتی بەهێزی هەیە و لە رێگای كامێراكەیەوە تێدەگات بەكارهێنەرەكەی چ كاتێك لە لاپتۆپەكەی نزیك بۆتەوە و تا لە رێگای سیستەمی ویندۆز هێلۆ، بیناسێت و بكرێتەوە، كاتێكیش بەكارهێنەرەكەی لە لاپتۆپەكە دوور دەكەوێتەوە، ئۆتۆماتیكی قفڵ دەبێتەوە.
لاپتۆپەكە سیستەمی شەحنی خێرای هەیە و لە ماوەیەكی كەمتر لە كاتژمێرێكدا تەواو شەحن دەبێتەوە. پرۆسیسەرەكەی لە نەوەی هەشتەمی ئەنتەلە، رامەكەی 16 گیگابایتە. چەند جۆر هاردی هەیە، یەك ترابایتی و دوو ترابایتی و 256 گیگابایتی.
Top