كامێرایەك بۆ رووداوەكانی هاتووچۆ
یەكێك لەو كامێرایانە، كامێرای VAVA dash camە، كوالیتی فیلم هەڵگرتنەوە لەو كامێرایەدا full HDیە. لە رێگای دوورەوە دەكرێت كۆنترۆڵی بكەی، لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت. فیلمی 360 پلەیی واتە بە هەر چواردەوری خۆیدا هەڵدەگرێ، سیستەمی GPSیشی تێدایە. شەش لێنزی هەیە و هەروەها لێنزێكی سەرووی تیشكی سوریش بۆ فیلم هەڵگرتنەوە لە شەودا، مایكێكی بەهێزی هەیە دەنگی دەرەوەی ئۆتۆمبیلیش بە باشی تۆمار دەكات. دوگمەیەكی تایبەتی هەیە كەلەسەر سوكانی دادەنرێت و لەكاتێكی زۆر هەستیاردا ئەگەر شۆفێر دایبگرێ فیلمێكی 20 چركەیی دەگرێت و چۆنییەتی رووداوەكە لە هەموولاوە تۆمار دەكات، دەكرێت هەر لەوكاتەی كە بە رێگادا دەڕۆی فیلمەكان بەشێوەیەكی لایف لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو بكەیەوە.