مۆبایل و كامێرای 48 میگاپیكسلی

مۆبایل و كامێرای 48 میگاپیكسلی
كامێرای دیجیتالی و مۆبایل ئەوەندە ئاوێتەی یەكترین بۆیە یەكێك لە پەسن و باشییەكانی مۆبایل بە كامێرا دیجیتالییەكەی دەناسێندرێ، بۆ نموونە كاتێك مۆبایلێكی نوێ بەرهەم دێت، یەكێك لە تایبەتمەندییە گرنگەكانی باسی كوالیتی كامێراكەی دەكرێت، كامێرای مۆبایل شوێنی كامێرای دیجیتالی گرتۆتەوە، مۆبایل هەمیشە لەبەردەستە وەك كامێرا نییە..
لەم دواییەدا هواوی مۆبایلی (nova4) بەرهەم هێنا، مۆبایلێك كە كامێراكەی سەرنج راكێشە، سێ كامێرا لە پشتەوە كە پێكەوە وێنەی بە كوالیتی 48 میگاپیكسی دەگرن. لەوەش سەرنج راكێشتر كامێرای پێشەوە واتە كامێرای سێلفی گرتن لەناو كەلێنێكی بچووكدایە و بەباشی نابیندرێ، كامێرای سێلفییەكەی 25 میگاپیكسلە.
وەك زۆربەی مۆبایلە هۆشمەندە نوێیەكان پەنجەمۆری هەیە و شاشەكەی 6,4 ئینجە و كوالیتی نیشاندانی شاشە 2310×1080یە، باترییەكی بەهێزی هەیە واتە 3750 میلی ئەمپێر و پشتیوانی لە شارژی خێرا دەكات، سیستەمی ئەندرۆید9ی لەسەرە، میمۆرییەكەی 128 گیگابایتە و رامەكەی 8 گیگابایتە.
Top