كاتژمێرێك چاودێریوردی منداڵەكانت دەكا

كاتژمێرێك چاودێریوردی منداڵەكانت دەكا
لە شارە مەزنەكاندا بەتایبەتی لەم سەردەمەی تێیدا دەژین مەترسی یەكجار زۆرە، منداڵەكانمان دەڕۆن و ون دەبن، دەڕفێندرێن و كەسیش پێ نازاندرێ، هەتا دەستگا ئەمنییەكان ئاگادار دەكەینەوە جار هەیە كار لەكار ترازاوە.. تەكنەلۆژیای نوێ ئەگەر هەندێك زیانی لاوەكییش هەبێت سوودی گرنگی زۆرە، یەكێك لەم ئامێرە سوود بەخشانە ئامێرە شێوە كاتژمێری FiLIP 2 Smart Locator كە بە دایكی دووەمی منداڵ ناسراوە. كاتێك منداڵەكەت لە دەستی دەكا، ئێدی هەست بە ئارامی دەكەی، منداڵەكەت لە هەر شوێنێك بێ وا دەزانی لەماڵەوەیە، چونكە شوێنەكەی پێدەزانی، كاتێك سەیری مۆبایلەكەی خۆت دەكەی لەسەر نەخشەی ژینگەكەت شوێنی منداڵەكەت نیشان دەدات.
ئامێری ناوبراو بە تەنیا ئەوە نییە شوێنی منداڵەكەت دەستنیشان بكات، بگرە وەك مۆبایلێكیش وایە، چەند ژمارەیەكی تایبەتی دەتوانی تێدا خەزن بكەی و هەركاتێك منداڵەكەت هەستی بە مەترسی كرد زەنگ لێبدا، دەتوانی كورتە پەیامیشی بۆ بنێری. دەتوانی شوێنێكی تایبەتی لە نەخشەی سەر مۆبایلەكەت بۆ منداڵەكەت دەستنیشان بكەی، ئەگەر لەو سنوورە بچێتە دەر ئۆتۆماتیكی زەنگ لێبدا و ئاگاداری بكاتەوە..
Top