پرینتەری رەنگــــی بەقەد مۆبایلێك

پرینتەری رەنگــــی بەقەد مۆبایلێك
لە جیهانی تەكنەلۆژیا نوێدا پرینتەر رۆڵێكی گرنگ دەبینێ، پرینتەر داتا دیجیتالییەكان دەگوازێتەوە سەر كاغەز و چاپی دەكات، پرینتەرەكان زۆر جۆریان هەیە، قەبارەی بچووك و گەورە، رەش و سپی، سێ رەهەندی، پرینتەری تایبەت بە وێنە و تایبەت بە دۆكیومێنت...
لەم رۆژانەدا كۆمپانیایەكی سوئیدی پرینتەرێكی بچووكی بەناوی PrintBrush XDR بەرهەم هێناوە، پرینتەرەكە ئەوەندە بچوكە كە لە گیرفاندا جێگای دەبێتەوە، ئەم پرینتەرە لەرێگای مۆبایلەوە كۆنترۆڵ دەكرێت، سیستەمی وای-فای هەیە. پاش ئەوەی كە نیازت هەبوو بابەتێك جا وێنە بێت یان دۆكیومێنت لە رێگای ئاپێكەوە بۆ پرینتەرەكە بەڕێ دەكرێت، خودی پرینتەرەكەش میمۆری هەیە و بەڵام میمۆرییەكەی بچووكە و تەنیا دەتوانێت چوار وێنە لەخۆیدا رابگرێ، بۆ پرێنت كردن تەنیا ئەوەندە بەسە پرینتەرەكە بەسەر كاغەز دابێنی، وزەی خۆی لە باترییەكی بچووك وەردەگرێ كە هەتا چوار هەزار جار سوودی لێوەردەگیردرێت.
Top