ئامێرێك بۆ چارەسەری نەخۆشی میگرن و خەمۆكی

ئامێرێك بۆ چارەسەری نەخۆشی میگرن و خەمۆكی
تەكنەلۆژیای دیجیتالی نوێ لەم چەند ساڵەدا ئاوڕێكی باشی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ و چۆنییەتی باشتركردنی ژیان داوەتەوە، بەسەدان ئامێر بۆ دابەزاندنی كێش، رێنوێنی كردنی مرۆڤ بۆ چۆنییەتی جوڵە و هەڵسوكەوت كردن، باشتركردنی كاتەكانی نووستن..تاد داوەتەوە.
ئامێرێكی نوێ لەم ماوەیەدا بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی میگرن، خەمۆكی و دڵەراوكێ، بێخەوی و خەو زڕان..تاد بەرهەم هاتووە. ئامێری CES Alpha Stim Therapy لەلایەن FDAەوە وەك ئامێرێكی سەركەوتوو دانی پێداندراوە.
ئامێرێكە بچووكە و شەپۆلێك بڵاو دەكاتەوە كە دەبێتە هۆی كەمتركردنەوەی مادەی كورتیزول كە تایبەتە بە سترێس و نیگەرانی، وا لە مێشك دەكات كە هەست بە ئارامی و حەسانەوە بكات.
Top