دیسان تەنكترین لاپـتۆپ لە جیهاندا

دیسان تەنكترین لاپـتۆپ لە جیهاندا
مانشتێكی ئەم هەواڵە تەكنەلۆژییە رەنگە چەند جارێكی دیكەش بەرچاوتان كەوتبێ، هەروەك زۆرجار ئاماژەم پێداوە لە تەكنەلۆژیای نوێدا كە ركابەرییەكی جیدی لەنێوان كۆمپانیاكان و بەرهەمهێنەرانی تەكنەلۆژیادا هەیە، هیچ ئامێرێك ناتوانێت لە ساڵێك زیاتر لە پلەی خۆیدا بمێنێتەوە و ئەوپەڕی ساڵێك دواتر پێوانەكەی دەشكێندرێ.. بۆ نموونە بڵاودەبێتەوە كە كەم كێشترین لاپتۆپ بەرهەم هاتووە، دواتر كۆمپانیایەك هەوڵدەدات ئەم ناوبانگە بۆخۆی دەستەبەر بكات و كەمكێشتر لەو لاپتۆپە بەرهەم دێنێ، یان بەهێزترین كامێرا، یا باشترین تیڤی...
هەتا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە تەكنەلۆژییە، تەنكترین لاپتۆپ هی كۆمپانیای Acer یە، لاپتۆپی جۆری Swift 7وەك تەنكترین لاپتۆپی لەمسی لە جیهاندا ناسراوە.. تەنك كەمتر سانتیمێك.. بەكارهێنەرەكەی كاتێك لە جانتاكەی دەخات و هەڵیدەگرێت هەست بەوە ناكات لاپتۆپیشی پێیە، هەست پێدەكەی تەبلێتێكت لەدەست دایە.
لاپتۆپەكە لەمسییە، پەنجەمۆری هەیە، لەكاتی كاركردندا زۆر بێدەنگە چونكە هیچ فەن (پانكە)یەكی بۆ فێنككردنەوە بۆ دانەندراوە. سیتسەمی سپیكەری نەوەی حەوتەمی ئەنتەلی لەسەرە. میمۆرییەكەی 256 گیگابایتە هاردی لەسەر نییە بەڵكو SSD ی لەسەرە. رامەكەی 8 گیگابایتە. شاشەكەی 14 ئینجە. سیستەمی ویندۆز 10ی لەسەرە. سیمكارتیش دەخوێنێتەوە.
Top