گەیم پەدی سمارتی بلاك شارك

گەیم پەدی سمارتی بلاك شارك
گەیم پەد واتە ئامێرێكی بچووكی تایبەت بە گەمەی ئەلكترۆنی لەم یەك دوو ساڵەدا گرنگییەكی زۆری پێدراوە، هی وا هەیە مۆبایلی بۆ دادەنرێ و جۆری واش هەیە خۆی شاشەی هەیە و یارییەكان لەسەرخۆی ئەنجام دەدرێن.
لەم ماوەیەدا كۆمپانیای ناسراوی شیائومی چینی نوێترین گەیم پەدی 2ی خۆی تایبەت بە مۆبایلی بلاك شارك بەرهەم هێناوە. لە هەر لایەكی گەم پەدەكە (جوێیستیك) دەسكی یاری داندراوە بۆ ئەوەی وەك ئامێرێكی سەربەخۆی یاریكردن بچێت.
خاڵێكی سەرنج راكێش لە گەیم پەدەكەدا ئەوەیە رەنگی دەوری دوگمەكان سەوزە كە لەگەڵ رەنگی سەوزی مۆبایلەكە دەگونجێت، پێدەچێ شیائومی ئەم گەیم پەدەی بۆ لایەنگرانی ئامێری «نینتندۆ» بەرهەم هێنابێ چونكە زۆر وەك ئەو ئامێرە دەچێت.
هەتا 40 كاتژمێر یاری كردن شەحنی دانابەزێت و بەهۆی بلوتوسەوە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێت.
Top