تەبلێتێك وەك كاغەزێكی ئاسایی بەكاری بێنە

تەبلێتێك وەك كاغەزێكی ئاسایی بەكاری بێنە
زۆر كەس لەم سەردەمەشدا حەز لە خوێندنەوەی كتێب لەسەر كاغەز دەكات و حەز لە كتێبخوێنە دیجیتالییەكان ناكات، حەز دەكات لەسەر كاغەز بنووسێ و لەسەر كۆمپیوتەر نەنووسێ.
كۆمپانیایەك هەوڵی داوە تەبلێتێك بەرهەم بێنێ كە لەگەڵ ئەوەیدا تەبلێتە بكرێت وەك كاغەزێكی ئاسایش سوودی لێوەربگیردرێت، تەبلێتی جۆری remarkable ئەوكاتە كاری پێدەكرێ، بەكارهێنەر هەست بەوە دەكات كاغەزێكی بەدەستەوەیە، بە رواڵەتیش وەك كاغەزێكی ئاسایی دەچێت. تەبلێتەكە تەنیا بۆ ئەركی نووسین نییە، بەڵكو هەر سێ ئەركەكە واتە نووسین، خوێندنەوە و دیزاین بەكار دێت. تەبلێتێكە وەك كتێبخوێنێكیش دەكرێ سوودی لێوەربگیردرێت، دەكرێت هەر ئەوكاتەی كتێبێك دەخوێنینەوە پەراوێزی خۆتی لەسەر بنووسی یان بەشە گرنگەكانی بۆ خۆت دەست نیشان بكەی. دەكرێت لە ئینتەرنێت كتێب و دۆكیۆمێنت وەربگری یان فایلەكانی خۆت بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بنێری.
Top