شاشە جۆكەرەكەی سامسۆنگ بۆ گشت ئەركێك

شاشە جۆكەرەكەی سامسۆنگ بۆ گشت ئەركێك
مۆنیتۆر یان شاشە ئەرك و كاری ئیداری و نەخشەسازی و گرافیك و سینەمادا رۆڵی بەرچاو دەبینێت، سەردەمی شاشە گەورە و قورسەكان بوو بە مێژوو كە نە كوالیتیان هەبوو نە دەیان توانی چەند ئەرك پێكەوە ئەنجام بدەن، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵگرتنیان و راگواستنیان ئاسان نەبوو..
سامسۆنگ لەم ماوەیەدا مۆنیتۆرێكی هەمەكارەی بەناوی C34F791 بەرهەم هێناوە، كە لەیەك كاتدا دوو ئەرك ئەنجام دەدات و دەكرێت بە دوو بەشەوە، لە بەشێكیان دەكرێت سەیری فیلم بكەی و لەبەشەكەی دیكە كاری دیزاین ئەنجام بدەی. شاشەكەی كەوانەییە. گرنگی شاشەكە لەوەدایە كە كێشەیەك بۆ زۆربەی ئەوانەی كاری دیزاین و نەخشەسازی دەكەن ئەوەیە كە رەنگی سەر مۆنیتۆرەكە لەگەڵ رەنگی ئەو رەنگەی دەكەوێتە پرێنت و چاپ دەكرێت جیاوازە، بۆ نموونە رەنگێك هەیە سوورێكی تۆخە، بەڵام كاتێك پرێنتی دەكەی كاڵ دەبیندرێ.. بەڵام لەو شاشەیەدا ئەو رەنگەی چاپ دەكرێ و رەنگەكانی سەر شاشەكە یەك جۆرن. شاشەكە لاكێشەییەو 34 ئینجە. كوالیتی نیشاندان لە شاشەكەدا 5/2 زیاترە لە گشت مۆنتیۆرێكی فول ئێج دی لە جیهاندا.
سیستەمێك لە شاشەكەدا هەیە ئەگەر چەندین كاتژمێر لەسەریەك لەسەر شاشەكە كار بكەی، چاوەكانیان تووشی ژان نابن و ئازار نابینن. كەوانەیی شاشەكە لەگەڵ تیشكێكی شین كە لە شاشەكە دێتە دەرەوە وا دەكات چاوەكان هەست بەماندووییەتی نەكەن.
Top