پرۆگرامێك بۆ رێكخستنی كلیكی راست

پرۆگرامێك بۆ رێكخستنی كلیكی راست
كلیكی راست یان right click لە ماوسدا گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، ئاسانكاری زۆری تێدایە لەبری ئەوەی چەند هەنگاوێك ببڕی بۆ ئەوەی فەرمانێكت بۆ جێبەجێ بەڵام بە داگرتنی كلیكی لای راستی ماوس دەتوانی فەرمانەكە بە یەك كلیك ئەنجام بدەی.. كلیكی ماوس لە ویندۆزدا فەرمانەكانی سنووردارن، وەك كۆپی، پێست، كەت... بەگشتی ئەو فەرمانانەی كە لە ویندۆزدا داندراون. ئەگەر بتهەوێ زۆربەی فەرمانەكان بە كلیك راست ئەنجام بدەی، پێویست بە پرۆگرامێكی تایبەتی دەكا، پرۆگرامی Right Click Enhancer دروست بۆ ئەم مەبەستە داندراوە، كاتێك ئەم پرۆگرامەت دابەزاندە سەر كۆمپیوتەرەكەت بە ئاسانی ئەو فەرمانەی كە مەبەستتە دەتوانی پێی ئەنجام بدەی، ئاسانكارییەكی زۆری تێدایە بۆ بەكارهێنەران. بۆ هەر بەشێكیش لە ویندۆز دەتوانی فەرمانی تایبەتی دیاری بكەی، دەتوانی كردنەوەی زۆربەی پرۆگرامەكان بە كلیك راست ئەنجام بدەی.
Top