شەحنكەرەوەیەكی وایەرلەیسی تایبەت

شەحنكەرەوەیەكی وایەرلەیسی تایبەت
ئامێرە تەكنەلۆژییەكان دیجیتالییەكان زۆربەیان بەهۆی بارگاوی كردنەوە وزە وەردەگرن، واتە شەحن دەكرێنەوە، شەحنكردنەوەی ئامێرە دیجیتالیەكانی وەك مۆبایل، كامێرا، ئامێرەكانی دەنگ، كاتژمێرە هۆشمەندەكان..تاد رۆژانە خەڵكێكی زۆر سەرقاڵ دەكات، ئێستا هەر مرۆیەك لانی كەم ئامێرێكی هەیە كە دەبێت رۆژانە شەحنی بكاتەوە..
شەحنكەرەوەكان بە زۆری لە رێگەی كێبڵەوەن و بەهۆی تەزووی كارەباوە شەحن دەبنەوە، ماوەیەكە شەحنی وایەرلەیس واتە شەحنكەرەوەی بێ كێبڵیش هاتوونەتە ناو جیهانی تەكنەلۆژیای نوێوە، بەڵام كێشەیەك هەیە لە شەحنە وایەرلەیسەكان ئەویش ئەوەیە تەنیا تایبەتن بە مۆدێلێكی تایبەتی لە مۆبایلێك، بۆ نموونە شەحنی وایەرلەیسی سامسۆنگ ناتوانێت هواوی شەحن بكاتەوە یان شەحنی وایەرلەیس ئایفۆن مۆبایلەكانی دیكە شەحن ناكاتەوە.. لەم ماوەیەدا كۆمپانیایەك هەوڵیداوە ئەم كێشەیە چارەسەر بكات و بۆیە شەحنێكی وایەرلەیسی بەرهەم هێناوە كە بۆ هەرچی مۆبایل و تەبلێت كە لە سییستەمی وبێ وایەر سوود وەردەگرن دەگونجێت، جیاوازی لە نێوان ئایفۆن و گەلەكسی ناكات. ئەم شەحنە وایەرلەسە كە بە جۆری Ultra slim Qi-enabled Wireless Charging ناسراوە قەبارەیەكی بچووكی هەیە و دەكرێت لە گیرفانیش بخرێت، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر تەنكە لەگەڵ گشت جۆرە ئامێرێكی تایبەت بە شەحنكردنەوەی وایەرلیس دەگونجێت..
Top