ماوسێكی پەنجەی سێ رەهەندی

ماوسێكی پەنجەی سێ رەهەندی
لە شەستەكانەوە ماوس وەك ئامێرێكی گرنگ بۆ كۆنترۆڵ كردنی كۆمپیوتەر بەرهەمهات، لە راستیدا ماوس بوو بە شاكلیلی كۆمپیوتەر و بەهۆی ئەوەوە گشت فەرمانەكان ئەنجام دەدرێن. ماوسەكان شێواز و ستایلیان جۆراوجۆرە، بەڵام هەموویان یەك ئەرك ئەنجام دەدەن، بەگشتی بۆ كار پێكردنی ماوس لە دەست سوود وەردەگرێ و بەكارهێنەر بەپێی چەپ و راستی دەستەكانی خۆی دەتوانێ ئەركەكانی بگۆڕێت، بۆ نموونە ئەوانەی چەپ دەستن دەتوانن بە گۆڕینی فەرمانێك لە كۆمپیوتەردا دوگمەی فەرمانەكە لە راستەوە بگۆڕن بۆ چەپ.. هەروەك دەزانن ماوس بە لەپی دەست دەجوڵێت و بە پەنجەكانیش دوگمەكان دادەگیردرێن.. بەڵام ماوسی جۆری neo reflection كە سێ رەهەندییە و واتە لە سێ لاوە سوودی لێوەردەگرێت تەنیا بە پەنجەی شەهادە و پەنجەی گەورە سوودی لێوەردەگیردرێت، ماوسەكە وەك گوستیلەیەك لە پەنجەی شەهادە دەكرێت و بە پەنجەی گەورەش فەرمانەكان ئەنجام دەدرێن. ماوسەكە بەقەد پێنووسێك دەبێت، بەپێی جوڵەی دەست ئەویش دەجوڵێت.
Top