لە داهاتوودا دەفتەری نووسین نامێنێ

لە داهاتوودا دەفتەری نووسین نامێنێ
رەنگە سەردێڕی بابەتەكە تا رادەیەك سەرنج راكێش بێ، دەفتەری نووسین ئەگەر نەمێنێ چ شتێك جێگرەوەی دەبێت؟ ساڵانە لە قوتابخانە و زانكۆكاندا ئەوەی زۆر كەڵكی لێوەردەگیردرێت دەفتەری نووسینە، كەوایە لە داهاتوودا چ شتێك دەبێتە دەفتەری نووسینی قوتابخانە و زانكۆكان؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە دەبێت بڵێین ماوەیەكە هەوڵ دەدرێ كاغەزی دیجیتالی بەرهەم بێت كە هەم بەكارهێنانی ئاسانترە و هەم تێچووی كەمتر و هەم ئەركەكانی ئاسانتر و زیاتر.. دەفتەرە دیجیتالییەكان هەر ئەوە نین وەك دەفتەری كاغەز بەكاری بێنین، بەڵكو بە یەك چركە دەسڕدرێنەوە، بابەت و نووسینەكان دەكرێت لە ئینتەرنێتدا هەڵبگیردرێن و راگوێزرێن، پاش نووسینیش گۆڕانكاریان تێدا دەكرێت.. یەكێك لەم دەفتەرە دیجیتالیانە شاشەی جۆری JustWriteە، ئەم شاشەیە بەكارهێنانی ئاسانە، قەڵەمێكی تایبەتی لەگەڵدایە كە دەكرێت بەهۆیەوە ئەوەی لە دەفتەری ئاسایی دەكرێت پێی ئەنجام بدەی، زۆر خێرایە، نە تەنیا بە قەڵەمی تایبەتی خۆی بگرە دەكرێت لە قەڵەمی ئاسایش بۆ نووسین سوود وەربگری. دەیان ستایلی لە پێشدا ئامادەكراو و ئامرازی جۆراوجۆری تێدایە بۆ ئەوەی كە ئەركەكان ئاسانتر ئەنجام بدرێن.
Top