بێنتلی یەكەمین وای-فای ناو ئۆتۆمبیل

بێنتلی یەكەمین وای-فای ناو ئۆتۆمبیل
كاتێك سواری ئۆتۆمبیلەكەت دەبی، بۆ گەشتێك دەڕۆی، هەست پێدەكەی لە هەموو شوێنێك وای-فای وەك یەك نییە، شوێن هەیە تۆڕی مۆبایلەكەی لاوازە و هەشە بەبەرزی دەیهێنێت، هەتا ئێستا سیستەمێكی وای-فای تایبەت بە ئۆتۆمبیل دانەندراوە، كۆمپانیایەك لەم بوارەدا خۆی تاقیكردۆتەوە و ئامێری Bentley in-car WiFi بەرهەم هێناوە، ئامێرێكی خێرا و لە بواری ئەمنییەوە بەهێز و تایبەتە بەوانەی كاری بزنس و بازرگانی دەكەن.
ئەم سیستەمەی وای-فای تۆڕێكی تایبەت بەخۆی هەیە و ئەگەر خێرایی ئۆتۆمبیلەكەت سەرووی سەدیش بێت كێشەی دابەزینی وای-فای نییە، تۆڕە تایبەتەكە 14 ملیۆن كەناڵی وای-فای لە 30 وڵاتی جیهاندا هەیە.
ئامێرەكە هیچ وایەرێكی تایبەتی تێدا نییە، سیستەمەكە لەناو خودی ئۆتۆمبیلەكە دادەندرێ و لە باتری ئۆتۆمبیلەكە وزە وەردەگرێت.
Top