پلاكی سمارت بۆ زانینی رێژەی وزە

پلاكی سمارت بۆ زانینی رێژەی وزە
هەرچەندە ئەم ناوچەیەی ئێمە ماویەتی بگاتە ئەو ئاستەی كە سوود لەو پلاكە كارەباییە وەربگرێت، بەڵام ئەگەر زەمان گۆڕا و كارەبا بەردەوام بوو، دەكرێت ئەمە بەكار بێنن. پلاكی هۆشمەندی جۆری Currant smart outlet بۆ ئەوەیە بزانی ئامێرە كارەباییەكانی ماڵەوەت چەندە وزە وەردەگرن و بتوانی دەست بەكارەباوە بگری چونكە لە وڵاتانی پێشكەوتوودا تێچووی بەكارهێنانی كارەبا زۆرە و لە بچووكترین هەڵ كەڵك وەردەگرن ئامێرەكانیان بكوژێننەوە..
پلاكە سمارتەكە لە رێگای وای-فایەوە لەگەڵ مۆبایلەكە پەیوەند دەدرێت، لە رێگای ئاپێكی تایبەتەوە دەزاندرێ و نیشاندەدا كە ئەم ئامێرە (بەفرگر، سپلیت، تەلەڤزیۆن..ـ تاد) چەندە كارەبایان پێویستە و بزانی لە مانگێكدا چەندە كارەبا بەكار دێنی. هەر لە رێگای مۆبایلەكەتەوە دەتوانی ئامێرەكان بكوژینیەوە، یان كاتیان بۆ دابنێی، بۆ نموونە هەموو شەو كە كات لە 12 لایدا تەلەڤزیۆنەكە بكوژێتەوە، سپیلتەكان لەكاتێكی دیاریكراودا هەڵبكرێن و بكوژێنەوە.
Top