SSDیەكان گۆڕانكاریگەورە لە كۆمپیوتەردا ئەنجام دەدەن

SSDیەكان گۆڕانكاریگەورە لە كۆمپیوتەردا ئەنجام دەدەن
كۆمپیوتەرەكان چ كۆمپیوتەری سەرمێز واتە دیسكتۆپ، چ كۆمپیوتەری لاپتۆپ هەتا ئێستا بۆ هەڵگرتنی داتاكان لەوكاتەوەیە كە بەرهەم هێنراون سوود لە هارددیسك كە بە HDD ناسراون وەردەگرن، هارددیسكەكان سیستەمی كاركردنیان بەپێی خولانەوەی پەپكەیەكە بە دەوری بازنەیەكی موگناتیسیدا، لەماوەی زیاتر لە 30 ساڵدا گۆڕانكاری گەورە بە سەر هارددا هاتووە، هەم بچووك بوونەتەوە و هەم قەوارەی هەڵگرتنی داتاكانیان زیاتر بووە، بەڵام ئەو سیستەمە تارادەیەك كێشەی خۆی هەبووە، لەم ساڵانەی دواییدا ئامێرێكی دیكە بەناوی SSD بەرهەم هات، كەم بچووكترە لە هاردیسك و هەم شێوازی كاركردنەی جیاوازە، بەڵام تێچووی بەرهەمهێنانی گرانە، ئەگەر تێچووی بەرهەمهێنانی هەرزان بێت، لە داهاتوودا گۆڕانكاری گەورە دەبینن لە كۆمپیوتەرەكاندا، بۆ نموونە لاپتۆپێك قەوارەی هەڵگرتنی داتاكانی دەگاتە 10 ترابایت!
سامسۆنگ لەم ماوەیەدا SSDیەكی بەرهەم هێناوە كە بە 860 QVO ناسراوە، ئەم SSDیانە توانای هەڵگرتنی 1 ترابایتی و 4 ترابایتیان هەیە. قەوارەیان 2,5 ئینجە. بەپێی راگەیاندنی سامسۆنگ ئەم SSDیە نرخەكەی هەرزانە و بەهۆیەوەش گۆڕانكاری گەورە لە نرخ و كوالیتی لاپتۆپەكاندا پێكدێت. خێراییەكەیان 550 میگابایت لە چركەیەكدایە.
Top