لە فیلمیشدا وێنە دەگرێتەوە

لە فیلمیشدا وێنە دەگرێتەوە
ئەم سەردەمە سەردەمی مەرگی وێنەی فۆتۆگرافی سەر كاغەزە، هەوڵدەدەین لەكاتی كڕینی مۆبایلدا ئەو مۆبایلانە هەڵبژیرین كە كوالیتی كامێراكەیان لەسەرێیە، لە میمۆری مۆبایل و هاردی كۆمپیوتەردا بە هەزاران وێنەمان هەن، بەڵام هیچ كام لە وێنانە لەسەر كاغەز چاپ نەكراون، لە ماڵەكاندا ئەلبۆم بەكەمی دەبیندرێت، گەرچی خستنە وێنەكان بۆ سەركاغەز لە ئاوخواردنەوە ئاسانترە.
فوجی یەكێكە لە براندە بەناوبانگەكانی بەرهەمهێنی كامێرا، مێژووی كۆمپانیای فۆجی ژاپۆنی زۆر لەمێژە. لەم ماوەیەدا كۆمپانیای ناوبراو كامێرایەكی بێ ئاوێنەی بەرهەم هێناوە كە لەگەڵ خۆیدا پرێنت هەیە و بەیەك چركە وێنەكە دەكاتە سەر كاغەز..
كامێراكە بە جۆری Instax Square SQ20 ناسراوە، دەكرێت فیلمی 15 چركەیەش بگرێت و لە فیلمەكەشدا چ شوێنێكت مەبەستە پرێنتی بكات. كامێراكە دوو رەنگی ژنانە و پیاوانەی هەیە و پشتیوانی لە فۆرماتی JPG دەكات.
Top