داتاشۆیەكی بچووك و توانایەكی زۆر

داتاشۆیەكی بچووك و توانایەكی زۆر
كەلوپەل و بەرهەمەكانی چین هەرچەندە هەرزان بایین و لەلای ئێمە بە خراپی كوالیتیان بەناوبانگە، بەڵام لەراستیدا وا نییە و ئەوانەی مامەڵەی بەرهەمی چینی دەكەن كەلوپەلی بێ كوالیتی هاوردە دەكەن.
كۆمپانیای چینی شیائۆمی یەكێكە لە كۆمپانیا ناسراوەكانی بەرهەمهێنی تەكنەلۆژیای نوێ، كوالیتی ئامێرەكانی زۆر لە سەرێیە، لەم ماوەیەدا داتاشۆیەكی بەرهەم هێناوە كە بە جۆری WEMAX ONE 7000 ناسراوە، ڤیدیۆ پرۆژكتەرێك بە توانایەكی زۆرەوە. لەیزەری داتاشۆیەكە بۆ 25 هەزار كاتژمێرە و دەتوانێت وێنەكان لە قەبارەی 150 ئینجدا نیشان بدات.
یەكەی لێكدانەوەكەی واتە CPUی داتاشۆیەكە لە جۆری T968 Cortex-A5یە، رامەكەی 2 گیگابایە و هاردەكەی 16 گیگایە. فیلمەكان بە كوالیتی K4 نیشان دەدات، سیستەمی وای-فا و بلوتوسی هەیە.
Top