مۆتۆریش بە ئاسماندا دەفڕێت
![مۆتۆریش بە ئاسماندا دەفڕێت](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/motoreshbaassman.jpg )
مۆتۆرەكە لە راستیدا كۆداكۆپتەرێكی مەزنە كە توانای هەڵگرتنی یەك كەسی هەیە و بۆ گەیشتن بە ئامانجەكان چ ئەمنییەتی بێت یان خزمەتگوزاری گەیاندن وەك پزیشكی و فریاكەوتن سوودی لێوەردەگیردرێت.
پۆلیسی دوبەی لەم ماوەیەدا وەك نمایشێك نیشانی دا و بڕیار وایە بە فرەیی بەكاری بێنێ، هەروەك لەكاتی فڕیندا ئاماژەی پێكرا مۆتۆڕەكە لەكاتی پێویستدا بۆ شوێنە هەستیارە و دژوارەكان بەكاردێت و لەو شوێنانەی رێگایان بۆ ناڕوات و یان قەرەباڵغن لە ئۆتۆمبیلی تایبەت بە پۆلیس زووتر دەگاتە ئامانج. مۆتۆڕەكە بە شێوەی ستوونی بەرز دەبێتەوە و هەر ئاواش دەنیشێتەوە، بە گشت لایەكدا بە خێراییەكی باش دەڕوات، خێراییەكەی 100 كیلۆمەترە و دەتوانێت هەتا 5 مەتر بەرز بێتەوە. كێشەكەی 114 كیلۆ دەبێت. هەتا ئێستا كێشەی سەرەكی مۆتۆڕەكە لە ماوەكەیدایە چونكە تەنیا دەتوانێت نیو كاتژمێر بفڕێت و شەحنی دادەبەزێت.