تواناكانی جیاوازن لە لاپتۆپی دیكە

تواناكانی جیاوازن لە لاپتۆپی دیكە
چەند ساڵێكە لاپتۆپەكان لەگەڵ ئەوەیدا وەك كۆمپیوتەرێكی لاپتۆپ سوودیان لێوەدەگیردرێت، بەڵام ئەگەر بەكارهێنەری بیهەوێت دەتوانێت وەك تەبلێتیش بەكاری بێنێ، واتە دوو ئامێر لە یەك ئامێردا. لەم دواییەدا لاپتۆپێكی بەهێز لەلایەن كۆمپانیای سۆنیەیوە بەرهەم هاتووە كە بە لاپتۆپی جۆری VAIO A12 ناسراوە، لاپتۆپێكە دەكرێت وەك پێنج ئامێری دیكە سوودی لێوەربگیردرێت. وەك: لاپتۆپ، تەبلێت، تایبەت كردن داتاشۆ، وەك تیڤی و هەروەها وەك كیبۆردێكی وایەرلیس.
كێشی لاپتۆپەكە 1114 گرامە، واتە هەندێك لە كیلۆیەك زیاتر. رامی لاپتۆپەكە 16 گیگابایتە، هاردەكەی یەك ترابایتە. شاشەكەی 12,5 ئینجە، بە كوالیتی نیشاندانی سەرووی HD.
شوێنی سێ كەلێنی USB و كەلێنێكی USB3 و كەلێنی دانانی كێبڵی HDMIهەیە. ئەوكاتە وەك تەبلێت سوودی لێوەردەگیردرێت هەتا 8 كاتژمێر دەكرێت سوودی لێوەربگری و باتری دانابەزێت بەڵام گەر وەك لاپتۆپ سوودی لێوەربگری هەتا 15 كاتژمێر شەحنی دانابەزێت.
Top