یارییە بەهێزەكان لەم ئامێرە بچووكەدا ئەنجام بدە

یارییە بەهێزەكان لەم ئامێرە بچووكەدا ئەنجام بدە
بۆ ئەنجامدانی یاری ئەلكترۆنی بەهێز، پێویست بە ئامێرێكی گەورە و بەهێزد ەكات، وەك پلەی ستەیشن، PSP، كۆنسۆلی یاری مایكرۆسۆفت..تاد. جگە لە ئامێرەكان پێویستە تەلەڤزیۆنێكی بەهێزیش هەبێت بۆ نیشاندانی یارییەكان، بەڵام لەم ماوەیەدا PCیەكی بچووك تایبەت بە گەیم بەناوی smach Z بەرهەم هاتووە، دەكرێت یارییە بەهێز و قورسەكانی لەسەر ئەنجام بدەی و پێویست بە كۆمپیوتەر و شاشەی زیادی ناكات.
سیستەمی steam OSی لەسەرە و یەكەی لێكدانەوەی AMD Ryzenە و كارتی گرافیكی جۆری Radeon Vega 8ە. شاشەكەی 6 ئینجە، جگە لە سیستەمی خۆی سیستەمی ویندۆز و سیستەمی لینۆكسی دەچێتە سەر. پێدەچێت لە ساڵی داهاتوودا ئەم ئامێرە بچووكە بكەوێتە بازاڕ.
Top