مۆنیتۆرێك بۆ گرافیك و دیزاین
![مۆنیتۆرێك بۆ گرافیك و دیزاین](https://gulanmedia.com/public/old_images/topics/moniterbografec.jpg )
فلیپس لەم دواییەدا نوێترین مۆنیتۆری خۆی بەناوی BDM3470UP خستەڕوو، مۆنیتۆرەكە 34 ئینجە و زۆر پێشكەوتووە و نوێترین تەكنەلۆژیای سەردەمی تێدا بەكار هاتووە.
لە شاشەی ناوبراودا لە تەكنەلۆژیای CrystalClear بۆ نیشاندانی وێنەكان بە كوالیتی بەرز سوود وەرگیراوە، شوێنی USB و HDMI هەیە. خێراییەكی زۆری هەیە لە گەیاندن واتە دە جار خێراتر لە شاشەی ئاسایی. كوالیتی نیشاندان لەم مۆنیتۆرەدا QHDیە. گۆشەی دید 178 پلەیە بەجۆرێكە كە دەكرێت لە هەموو لایەكەوە سەیری دیمەنەكان بكەی.