بینایی بۆ نابینایان دەگەڕێتەوە!

بینایی بۆ نابینایان دەگەڕێتەوە!
لە كوردیدا دەگوترێت كوێرە چت دەوێ، دەڵێت دوو چاوی ساغ! دووچاوی ساغ یانی ژیانێكی دیكە، یانی ژیان دیتن و لە ژیان رامان، نابیناكان لەم نیعمەتەی ژیان بێبەشن، ناچارن بۆ زۆربەی ئەركەكانیان پشت بە بیناكان ببەستن، بەڵام چۆن دەكرێت لەم سەردەمەدا نابیناكانیش بتوانن ببینن، ئامێرێك هەبێت كە ئەگەر سۆمای چاویشیان بۆ نەگەڕێنێتەوە و رێنوێن و گۆچانی دەستیان بێت.. لە ساڵی رابردوودا چاویلكەیەك بۆ نابیناكان دروستكرا كە دەكرێت وەك چاوساغ و رێنوێن یارمەتیان بدات، چاویلكەی Aira. ئەم داهێنانەش لەلایەن كەسێكەوە بەرهەم هاتووە كە خۆشی نابینایە.
چاویلكەی Aira كە نابیناكە بەڕێگا دا دەڕوات، فیلم هەڵدەگرێتەوە و بە هۆی مۆبایلێكەوە فیلمەكە بۆ كۆمپانیای بەرهەمهێن دەگوازرێنەوە، كارمەندانی كۆمپانیا كە بۆ ئەم مەبەستە داندراون بە وردی رێنوێنیان دەكەن و دیمەنەكانی سەر رێگایان نیشان دەدەن، بەڵام مانگانە دەبێت بڕێك تێچووی ئەم كارە بدەن.
Top