بڵندگۆ دەبێتە ریمۆت كۆنترۆڵی تەلەڤزیۆن

بڵندگۆ دەبێتە ریمۆت كۆنترۆڵی تەلەڤزیۆن
لەم سەردەمەدا هەموو تیڤیەك ریمۆت كۆنترۆڵی خۆی لەگەڵە، ئەگەر لەماڵێكی قەرەباڵغدا بی یان منداڵ بچووك هەبێت زۆربەی جاران كۆنترۆڵی تیڤی بزر دەبێت و لەبەردەست دانابێت، كۆمپانیایەك هاتووە بۆ چارەسەری ئەمە بڵندگۆیەكی داهێناوە كە هەم وەك بڵندگۆی تیڤی و ئامێرەكانی دیكە سوودی لێوەربگیردرێت و هەم وەك ریمۆت كۆنترۆی تەلەڤزیۆن.
سپیكەری جۆری sonos beam لەگەڵ تەلەڤزیۆن پەیوەند دەدرێت و هەر لەو رێگایەوەش دەكرێت كۆنترۆڵی تیڤی بكەی. لەبری ئەوەی دوگمەیەك بۆ كوژانەوە یان بۆ كەم و زیاد كردنی دەنگ دابگری، بە دەنگی خۆت بە هەر زمانێك بێت فەرمانی پێدەكەی كە ئەو ئەركانە ئەنجام بدات، دیارە لە پێشدا دەبێ بەكارهێنەر دەنگی خۆی پێناساندبێ. بەڕای گۆڤاری تایمی ئەمەریكی ئەمەش لە ریزی بژاردەكانی تەكنەلۆژیای ساڵی 2018 دێت، بەڵام جگە لەوەی كە مرۆ زیاتر بەرەو تەمبەڵی جەستەیی دەبات شتێكی دیكە نییە.
Top