پرۆگرامێك بۆ گۆڕینی دەنگ

پرۆگرامێك بۆ گۆڕینی دەنگ
گۆڕینی دەنگ كارێكی هونەرییە و لە فیلمە سینەماییەكاندا سوودی لێوەردەگیردرێت، هەندێك كەس بەبێ پرۆگرامیش دەتوانن تۆنی دەنگیان بۆ گەنج و پیر و ژن و پیاو بگۆڕن، لە ئاپەكانی مۆباییشدا ئاپ هەیە كە تایبەتە بۆ گۆڕینی دەنگ ئەوەیان زیاتر لایەنی پێرابواردن و گاڵتەجاڕی هەیە، بەڵام لە كۆمپیوتەردا پرۆگرامی دەنگ بۆ مێكسی دەنگ و كاری دۆبلاژ سوودی لێوەردەگیرێت. پرۆگرامەكانی گۆڕێنی دەنگ زۆرن، یەكێك لەو پرۆگرامانە پرۆگرامی Abyssmedia AudioRetoucher كە هەم لایەنی سەرگەرمی هەیە و هەم لایەنی هونەری. ئەم پرۆگرامە بە قەوارە بچووكە و شوێنێكی ئەوتۆ لە كۆمپیوتەردا ناگرێ، بە ئاسانی دەنگی گڕ بە دەنگی ناسك دەگۆڕێت و پێچەوانەش. دەكرێ دەنگی پیاو بە ژن و دەنگی پیر بە گەنج و پێچەوانەش بگۆڕدرێت.
پرۆگرامەكە لەگەڵ گشت فۆرماتەكانی دەنگ دەگونجێت، خێرایی زۆرە و دەیان ئێفێكتی جۆراوجۆری تێدایە.
Top