ماوسێكی پەنجەمۆر دەبێتە كلیلی كۆمپیوتەر

ماوسێكی پەنجەمۆر دەبێتە كلیلی كۆمپیوتەر
ئەم سەردەمە سەردەمی داتا و زانیارییەكانە، سەردەمی پاراستنی داتاكانە، بۆ كردنەوەی پاسۆردی كۆمپیوتەر دەیان شێواز داندراون وەك كردنەوە بە كۆدی نهێنی، كردنەوە بە ناسینەوەی روخسار، كردنەوە بە پەنجەمۆر و كردنەوە بە دەنگ.. لەم ماوەیەدا كردنەوە لە رێگای پەنجەمۆری ماوسیش هاتۆتە گۆڕێ..
كۆمپانیای HP ماوسێكی بەرهەم هێناوە كە بە ماوسی جۆری HP USB Fingerpring Mouse ناسراوە. ئەم ماوسە، ماوسێكی بە وایەرە و لەسەر ماوسەكە شوێنی دانانی پەنجەمۆر هەیە، بۆ ئەوەی كە دیسكتۆپی كۆمپیوتەرەكەت بكەیەوە، بەكارهێنەر پەنجەی خۆی لەسەر شوێنی تایبەت بە پەنجەمۆر دادەنێ و دەكرێتەوە.
ماوسی ناوبراو جگەلەوەش سیستەمی كۆد دانانی AES-256bitی هەیە كە دەتوانێت زانیاری پەنجەمۆری بەكارهێنەر بەشێوەیەكی ئەمنیەتی لەخۆیدا هەڵبگرێت. بەڵام ئەگەر بێت و ماوسەكە بزر بێت و بەكارهێنەر هیچ پەسۆردێكی دیكەی دانەنابێت ئەوە كێشە روو دەدات.
Top