مامۆستا و قوتابی رۆبۆت

مامۆستا و قوتابی رۆبۆت
ژیان دەگاتە چ قۆناعێك؟ ئایا رۆبۆت شوێنی مرۆڤ داگیردەكات؟ رۆبۆت لە چەند ساڵی دیكەدا زۆربەی ئەرك و كارەكانی مرۆڤ جێبەجێ دەكات بە باشترین شێوەش! رۆبۆت لەلایەن كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی تەكنەلۆژیای نوێ گرنگی زۆری پێدەدرێ. كۆمپانیاكان لە ركابەریدان بۆ بەرهەمهێنانی نوتێرین رۆبۆت.. لە نوێترین بەرهەمی نوێیدا كۆمپانیای asus رۆبۆتی جۆری Zenbo Junior بەرهەم هێناوە، رۆبۆتێك دەكرێت وەك مامۆستای وانەبێژ بۆ قوتابخانەكان دابندرێ، رۆبۆتەكە دوانەن یەكیان وەك مامۆستا و یەك وەك قوتابی بۆ ئەوەی منداڵەكان چۆنییەتی گوێگرتن لە مامۆستا فێر بن.. ئەم رۆبۆتە جگە لەوەش یارمەتی چێشتلێنەری ماڵەوە دەدات و وێنە دەگرێت و پارێزگاری و چاودێری لە سنووری ماڵەوە دەكات، رۆبۆتەكە زیاتر بۆ كەم ئەندام و پەككەوتەكان سوودی هەیە. چیرۆك دەخوێنێتەوە، گۆرانی دەڵێت و سەما دەكات.
Top