لاپتۆپێك 22 كاتژمێر باتری دانابەزێت

لاپتۆپێك 22 كاتژمێر باتری دانابەزێت
جیاوازییەكی بەرچاو لە نێوان كۆمپیوتەری دیسكتۆپ و لاپتۆپ لە جۆری وزەدایە، خاڵی بەهێزی كۆمپیوتەری لاپتۆپ باترییەكەیەتی كە دوای كوژانەوەی كارەباش دەكرێت كاری پێبكرێت، هەتا ئێستا توانای راگرتنی باتری لاپتۆپ لە بەرزترین ئاستدا دە هەتا دوازدە كاتژمێر بووە.. بەڵام لاپتۆپی جۆری Spectre X360 گۆڕانكاریییەكی جیدی لە باترییەكەیدا هاتۆتە گۆڕێ و بە جۆرێك كە هەتا 22 كاتژمێر شەحنی دانابەزێت..
بەرهەمهێنانی باترییەكی وا بۆ لاپتۆپ دەبێتە سەرەتای گۆڕانكارییەكی بنەڕەتی لە باتری لاپتۆپەكان، بەو هۆیەوە گرفتێكی سەرەكی بۆ لاپتۆپ لەكۆڵ دەبێتەوە و بەكارهێنەر بە ئاسوودەیی دەتوانێ ئەركەكانی ئەنجام بدات.
لاپتۆپەكە دوو جۆری 13 و 15 ئینجی هەیە و بە روونی full HD یا K4 نیشان دەدا، یەكەی لێكدانەوە واتە پرۆسیسەرەكەی لە نەوەی هەشتەمی ئەنتەلە. رامی لاپتۆپەكە 16 گیگابایتە و هاردەكەی 512 گیگابایتە. وێبكەمێكی تایبەتی لەگەڵدایە بۆ ئەوەی كە تووشی داوی هاككەرەكان نەبی دەكرێت لەو كاتانەی كە پێویست ناكات دابخرێ.
Top