هاردیسكی 15 ترابایتی تایبەت بە كۆمپیوتەری دیسكتۆپ

هاردیسكی 15 ترابایتی تایبەت بە كۆمپیوتەری دیسكتۆپ
كۆمپانیای ڤێسرن دیجیتال كە هەموو ئەركەكانی لە بەرهەمهێنانی هارددیسكدا چڕكردۆتەوە، هەوڵدەدات گۆڕانكاری جیدی لە زیادكردنی قەوارەی داكردنی داتاكان لە هارددیسكتدا پێكبێنێ، ئەگەر تەنیا 5 ساڵ لەمەوەبەر باس لە هاردی دوو ترابایتی بۆ كۆمپیوتەری سەرمێزكرابا، وەك هەواڵێكی گرنگ باسی لێوەدەكرا. بەڵام دوو ساڵ دەبێت كۆمپانیای ڤێسترن دیجیتال هەوڵدەدان پێوانەیەكی نوێ لە قەوارەی هەڵگرتنی داتاكان لە كۆمپیوتەری سەرمێزدا بشكێنێ و بیگەیەنێتە 15 ترابایت.
هاردی 15 ترابایتی سەردەمی خۆی تەنیا هی كۆمپیوتەرە زەبەلاحەكان بوو، ئەوانەی بۆ سێرڤێر هەڵگرتنی داتامەزنەكان سوودیان لێوەردەگیردرێت.
هارددیسكی جۆری Ultrastar DC HC620 بەمەبەستی خزمەتگوزارییەكانی كلۆد، هەڵگرتنی داتای زۆر مەزن وەك ئەرشیفی ئیدارە و نووسینگەیەك و هەڵگرتنی فیلم و وێنە بە كوالیتی مەزن سوودی لێدەبیندرێت. بۆ بەرهەمهێنانی ئەم هاردیسكە سوود لە سیستەمێك وەرگیراوە كە گازی هیلۆم دەخرێتە ناو هاردیسكەكە تا زیان بە پارچەكانی هارددیسكەكە نەكەوێت. بەرپرسی كۆمپانیای ناوبراو دەڵێت رەنگە هەتا 5 ساڵی دیكە رێژەی گشت داتاكان لە جیهاندا بگاتە سنووری سەد زیتابایت (Zettabyte) بۆیە لە داهاتوودا هاردیسكەكان بۆ تاكەكەسیش دەبێت قەوارەیان زۆر بێت.
Top